ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکات، هەر کاتێک لە فەرەنسا بگات لەسەر سنوورەکان جێگیر دەکرێت.
ئاوێنە: مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانی جێگیرکردنی هێزی فیدراڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره و گرنگه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
دەشڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه گرنگبوون".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، رێوشوێنی دیكه‌ش هه‌ن بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌وانه جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌سه‌ر سنووره‌كان، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کاروانێکی دیكه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ن كه له فه‌ره‌نسا كڕدراون.
بە وتەی مه‌هدی ته‌قی، عێراق به‌نیازە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می پێشكه‌وتوو واژۆ بکات.