فەڕەنسا دژی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێم و رۆژئاوای کوردستان داوای کۆبونەوەی لوتکە دەکات
  2022-12-06       601       

فەرەنسا داوا دەکات بەبەشدارى وڵاتانى ناوچەکە، لوتکەیەک دژى هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا ببەسترێیت تورکیاش دەڵێت: هەر لوتکەیەک بە بێ ئێمە ئەنجامى نابێت.

ئاوێنە: تۆڕى هەواڵى (یۆرۆ نیوز) بڵاوی کردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا و محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا رێککەوتون لەسەر ئەنجامدانى لوتکەیەک بە بەشدارىی سەرۆکانى وڵاتانى ناوچەکە دژى هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو لوتکەیە بڕیارە پێش هاتنى ساڵى نوێ لە عوممانى پایتەختى ئوردن ساز بکرێت، بەڵام دەربارەى ئەو وڵاتانەى بەشدار دەبن هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

لە بەرامبەردا باڵێۆزخانەى تورکیا لە پاریس دەربارەى ئەم هەوڵەى ماکرۆن راگەیەنراوێکى بڵاو کردوەتەو و دەڵێت: هەر کۆبونەوە و لوتکەیەکى ناوچەیی بەبێ تورکیا ئەنجامى نابێت.

فەڕەنسا لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیاوە بۆسەر رۆژئاواى کوردستان هەڵوێستى خۆى یەکلایی کردوەتەوە و دەڵێت: ئەم هێرشانە هەوڵەکانى روبەڕوبونەوە و لەناوبردنى داعش لاواز دەکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×