لەسەر دۆسیەی كوژرانی ئەندامێكی بەسیج، ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج كەس دەركرد
  2022-12-06       687       

مەسعود ستایشی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاشكرایكرد، بڕیاری سزای لە سێدارەدان بۆ پێنج تۆمەتبار لە پەیوەست بە دۆسەی كوشتنی كارمەندێكی بەسیج لە كەرەج دەرچوە.

ئاوێنە: مەسعود ستایشی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە لێدوانێكدا ئەوەشی خستۆتەڕو، كە بڕیاری سزای لە سێدارەدان بۆ ئەو پێنج تۆمەتبارە هێشتا پلەی كۆتایی وەرنەگرتوەو دەكرێت لە دادگای باڵای وڵات تانەی لێ بدرێت.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، رۆژی پێنجشەممە 3ی 11ی 2022، هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچونی رێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی، یەكێك لە كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی كەرەج، ئەندامێكی بەسیج بەناوی "روحەڵا عەجەمیان"، لەو شارەی ئێران، بەهۆی "لێدان بەچەقۆ" كوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×