عێراق ده‌رگای دامه‌زراندن له‌ ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنور ده‌كاتەوە
  2022-12-06       693       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای دامەزراندن لە ریزەكانی پاسەوانی سنور دەكاتەوەو دەشڵێت، خۆتۆماركردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕیی خۆبەخشی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە چەند كاتژمێری داهاتودا، دەرگای خۆتۆماركردن بۆ خۆبەخشی لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ لە فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنور دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە خۆتۆماركردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت لە رێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە:    https://moi-jobs.iq/

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دواتر، وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەكەنەوە.

هاوكات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، حه‌ماده‌ دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنور- ناوچه‌ی یه‌ك به میدیای پارتی راگەیاند، سێ هه‌زار كه‌س له‌ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور داده‌مه‌زرێنرێن.

وتیشی‌، دامه‌زراندنه‌كه‌ ته‌واوی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر بڕیاربو ته‌نها له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×