جینین پلاسخارت گەیشتە نەجەف
  2022-12-07       474       

جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گەیشتە نەجەف.

ئاوێنە: ئەمرۆ چوارشەممە 7ـی 12ـی 2022، جینین پلاسخارت گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراقدا کۆببێتەوە و دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکەن.

پێشتر راگەیەندرابوو کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی سیستانی دەکات. پێشتریش پلاسخارت سەردانی بەشێکی زۆری لایەنە عیراقی و کوردییەکانی کردووە و لە نزیکەوە لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×