لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی ناسریەدا سێ خۆپیشاندەر كوژران
  2022-12-07       427       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، خۆپیشاندان بەڕێوەچو و بەهۆی دروستبونی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزێكی سوپای عێراقدا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و نزیكەی 20 كەسیش برینداربون.

ئاوێنە: خۆپیشاندانەكانی ناسریە بۆ پشتیوانیكردن لە چالاكوانی مەدەنی حەیدەر زەیدی، دەستیان پێكرد كە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە حەشدی شەعبی و هەروەك خۆپیشاندەران داوای موچەی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی تشرینییەكانیش دەكەن.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی ناسریەدا بەهۆی دروستبونی گرژی و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزێكی سوپادا، سێ خۆپیشاندەر كوژراون و 20 كەسی دیكەش برینداربون.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی پارێزگاكە، هەشت بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسرە لەوانەش دوانیان گیانیان لەدەستداوەو هەروەها 15 برینداریش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی حەبوبی شارەكە كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×