سودانی: روبەڕوبونەوەی گەندەڵی ئەولەویەتی كاری حكومەتەكەمانە
  2022-12-09       328       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لەپەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، روبەڕوبونەوەی گەندەڵیمان كردۆتە ئەولەویەتی كاری حكومەتەكەمان.

ئاوێنە: سودانی لە پەیامەكەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، وتوشیەتی: پێمانوایە گەندەڵی هۆكاری سەرەكی سستی دەوڵەتە لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانیدا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە "هیچ هەوڵێكی ئابوری و خزمەتگوزاری بەبێ روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایەو گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان و شوێنپێهەڵگرتنی داواكراوان، بەدی نایەت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×