بڕیاره مانگی حوزه‌یرانى ساڵی داهاتو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی‌و یاسادانان له‌توركیا به‌ڕێوه‌بچێت‌و ئه‌ردۆگان-یش ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2023دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، بۆ خولی كۆتایی حوكمڕانی توركیا ده‌كه‌م".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی سامسۆن له‌باكوری توركیا له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌و پشتیوانییه‌ی بۆ دواجار له‌گه‌له‌كه‌مانی داوا ده‌كه‌ین له 2023دا، كار بۆ بنیاتنانه‌ی سه‌ده‌ی توركیا ده‌كه‌ین".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2023دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، بۆ خولی كۆتایی حوكمڕانی توركیا ده‌كه‌م و وه‌ك دواجار ده‌بێت بۆ خۆكاندیدكردنم، له‌دوای ئه‌وه‌ش ئاڵای وڵات ڕاده‌ستی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین".