بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
  2022-12-12       1180       

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دوور خستنەوەی لە پۆستەکەی هەیە و رێککەوتنێکی ژێر بە ژێر بۆ دوورخستنەوەی ئەنجامدراوە.

میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بڵاویانکردووەتەوە حەلبووسی بەهۆی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنێکی نهێنی ئەنجام دراوە.

بەپێی زانیاری میدیاکان، حەلبووسی لە دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەی یاسای بودجەی عێراق دەست بەلادانی لە پۆستەکەی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دۆسیەی گەندەڵی سەدە تێوەگلاوە بەڵام بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەسەری دەست نەکەوتووە.

پێشتریش حەلبووسی بە هۆی رێککەوتنی لەگەڵ سەدر شیعە وەلائییەکانی لە خۆی توڕە کرد و هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لە پۆستەکەی لێ کرد.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×