كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و ھاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەتیش تاووتوێى ئه‌و پرسه ده‌كات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیای عێراقى، دره‌نگانى شەوی ڕابردوو ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەماڵی عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەشارى بەغدا کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و باسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق‌و یاساى هه‌ڵبژاردنیش كراوه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه، "لەو كۆبونه‌وه‌یه‌دا ھەڵبژاردنی پێشوەختی په‌رله‌مانى عێراق‌و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان‌و یاسای ھەڵبژاردنیش تاووتوێکراون".
له‌باره‌ى گه‌یشتنه ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه‌و گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌بۆته‌وه.
لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە‌و ھاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان‌و یەکێتی‌و پارتی بەشدارن لەھاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت، ھاوپەیمانێتییەکە کابینەی نوێی حکومەتی بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی پێکھێناوە.