سەرۆك كۆمار بۆ وەفدی حكومەتی هەرێم: پەلە بكرێت لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان
  2022-12-13       481       

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداو رایگەیاند، پێویستە پەلەبكرێت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی كرد لە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دیدارێكدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات و دانوستانەكانی ئەم دواییەی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كراوەو لەوبارەیەوە سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی پشت بەستن بە گفتوگۆ و پەلەكردن لە دۆزینەوەی چارەسەر بەپێی دەستورو یاسا كراوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی سەرجەم عێراقییەكاندا بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×