لەسەر ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم لە دادگای فیدرالی سكاڵا دژی حكومەتەكەی سودانی تۆماركرا
  2022-12-13       709       

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان، كە بەقسەی ئەو "پێشێلكردنی یاسا"یە، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی حكومەتی ئێستای عێراق تۆماركردوە.

ئاوێنە: مستەفا جەبار سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا وتی"بە هاوڕێیەتی یەكێك لە پارێزگارەكان، لە دادگای فیدراڵی سكاڵایەكەم دژی حكومەتی ئێستا پێشكەش كرد، ئەوەش لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان."

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردۆتەوە كە ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان "پێشێلكردنی یاسا"یەو "بەردەوامیدانە بە پێشێلكارییە یاساییەكەی حكومەتی كازمی."

ئەمڕۆ سێشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندیی داوە بە ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەکو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەریەکە لە مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2022.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×