دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ دەکرێت
  2022-12-15       618       

وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، داوا لە دامەزراوەكانی دەكات بەخێرایی دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگى ١٢.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و عێراق كە بۆ دامەزراوەكانی حكوومەتى ناردووە، دەڵێت، بەخێرایی دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچە.

ئەو وەزارەتە روونی كردووەتەوە، پێویستە بەخێرایی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، لە عێراقیش سەرەتای هەموو مووچەیەك بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی دەست پێ‌ دەكات.

 تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان هیچ وادەیەک دیارى نەکراوە بۆ ئەوەى دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ بکرێت و تا ئێستا بەشێک لە وەزارەتەکان مووچەى مانگى ١١ەیان وەرنەگرتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×