رۆژنامەنوسێكی ئەمریكی كە بۆ ئێن ئاڕ تی كاری كردوە، هەفتەیەكە بێسەروشوێنە
  2022-12-15       671       

دامەزراوەی میدیایی نالیا رایگەیاند، سەرنوسەری ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی کە بەرەگەز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، ماوەی یەک هەفتەیە لەناوچەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق بێسەروشوێنە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دامەزراوەی میدیایی نالیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، کۆڵن روس، سەرنوسەری ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی کە بەرەگەز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، ماوەی یەک هەفتەیە لەناوچەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق بێسەروشوێنە.

ئاماژەی بەوەشداوە،لەوبارەیەوە ئێن ئاڕتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکای لەهەرێمی کوردستان و رێکخراوە رۆژنامەوانییەکانی ئاگادارکردوەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەگەڵ هیوای سەلامەتیمان بۆ رۆژنامەوانەکەی ئێن ئاڕ تی، داواکارین هەر کەسێک زانیاری هەبێت پەیوەندیمان پێوە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×