سودانی: بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاتییە
  2022-12-15       411       

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت پابەند دەبێت پە پشتیوانیكردنی جێگیربونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و دەشڵێت، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاتییەو لە ئەنجامی گۆڕانكاریی بوە لە میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.

 ئاوێنە: نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حكومەت جەخت دەكاتەوە لەسەر پابەندبونی بە پاراستنی سەقامگیری بازاڕیی ناوخۆیی لە رێگەی پشتیوانیكردنی جێگیربونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، لەو روەشەوە پشتیوانی لە هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی دەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، حكومەت رونیدەكاتەوە كە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاتییەو لە ئەنجامی گۆڕانكاریی بوە لەو میكانیزمەی كە پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی كاری پێدەكات و بانكی ناوەندیش سەرجەم هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە عێراق لە باشترین دۆخی داراییدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×