سودانی: هەوڵدەدەین ئێزیدییەكان بە شكۆوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان
  2022-12-16       300       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی "جەژنی رۆژو"ی ئێریدییەكانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، هەوڵدەدەن كۆتایی بە ئازارەكانییان بهێنین و بە شكۆوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا لە تویتەر پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان كرد بە بۆنەی جەژنی رۆژوی ئەو پێكهاتەیەوە.

سودانی وتوشیەتی"ئەو بەڵێنە بۆ ئێزیدییەكان دوپاتدەكەینەوە كە هەوڵدەدەین كۆتایی بە ئازارەكانیان بهێنین و بە شكۆ و كەرامەتەوە بگەڕێنەوە ناوچەو سەر ماڵ و حاڵی خۆیان تا بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان و دیاریكردنی ئایندەی ئەو ناوچانە، ئەوەش لە سایەی یەك عێراقی یەكگرتودا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×