2022-12-16   549     
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە رابردوودا هەڵە و گەندەڵی کراوە لە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، ژمارەیەکی زۆر پاسپۆرتی دیپلۆماسی دراونەتە کەسانێکی زۆر کە مافی خۆیان نەبووە.
ئاوێنه: خالید رێکانی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "هێشتا ژمارەی ئەوانەی پاسپۆرتی دیپلۆماسییان هەیە تەواو دیار نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی 65 هەزار کەس لە عێراق هەڵگری ئەو پاسپۆرتەن، ئەو لیژنەیەی وەزیری دەرەوەش پێکیهێناوە بۆ لێکۆڵینەوەیە لەو قسانەی لەبارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسییەوە دەکرێن.
پێشتر هادی سەلامی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبوو "چەندین سەرۆک هۆز و کچە مۆدێل و کەسانی دیکە، کە هیچ مافێکیان نییە ئەو پاسپۆرتەیان پێدراوە".