سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رسوماتی وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ ئاماده‌بوون له یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 كه له شاری به‌سڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئه‌حمه‌د موسه‌وی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی جامی كه‌نداوی 25 ئاشكرایكرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رسوماتی ڤیزای بۆ ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جامی كه‌نداوی 25 سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی جامی كه‌نداوی 25 ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌پێناو پشتیوانیكردنه له سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانتییه‌كه و ئاسانكارییه بۆ ئاماده‌بوونی زۆرترین هانده‌ر له یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25.
جامی كه‌نداوی 25 كه‌وا بڕیاره له 6 بۆ 19ی كانوونی دووه‌می 2023 له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به به‌شداری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به‌ڕێوه‌بچێت.