سەدر دژایەتیكردنی گروپێكی شیعەی راگەیاند
  2022-12-16       901       


موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، لەبارەی گرووپێكی شیعەوە هۆشداری دەدات بە لایەنگرانی و دەڵێت، هەر كەسێك پەیوەندییان پێوەبكات دەردەكرێت.

ژمارەیەك “خوێندكاری حەوزەی زانستی” نامەیەكیان ئاراستەی  موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كردووە و داوایانكردووە هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرووپێكەوە رابگەیەنێت كە ماوەیەكە بە ناوی “مەهدەوی”ـیەوە سەریهەڵداوە.

لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، سەرۆكی رەوتی سەدر وەڵامی نامەكەی داوەتەوە و رایگەیاندووە، “هەر كەسێك پەیوەندی بەو گرووپەوە بكات، لە ریزەكانی رەوتی سەدر دەردەكرێت”.

موقتەدا سەدر لە وەڵامەكەیدا دەڵێت، “بوونی ئەو كەسانە لە نێوانماندا زۆر زیانبەخشە، چونكە ئەوانە دوژمنی یەكڕیزین و كردەوەكانیان گوماناوین و دوورنییە لایەنی گومانلێكراو پشتیوانییان بكات، بۆیە ئاگاداریانبن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×