وەزیرێك بۆ فەرمانبەرەكانی: هەر كەسێك هاوسەرگیریی كرد بانگێشتم بكات
  2022-12-16       839       

بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق، داوا لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنیان بانگێشتی بكەن.

ئاوێنە: لە پەیامێكدا لە تویتەر كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق نووسیویەتی، “بۆ فەرمانبەرانی گەنج لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان، داواكارم هەر كەسێكتان هاوسەرگیریی كرد بانگێشتم بكات بۆ شاییەكەی”.

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق، بە سوپاسكردنی ئەو كەسانەی بانگێشتیدەكەن كۆتایی بە پەیامەكەی هێناوە و دەڵێت، “سوپاسگوزار دەبم”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×