جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌و یاریكردنی به نرخی دۆلار له بازاره‌كاندا ئاشكراكرد.
ئاوێنە: له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی 42 بانك له عێراقدا به‌شدارییان له زیادكردنی نرخی دراو له بانكی ناوه‌ندیی عێراقدا ده‌كرد، 7 له‌و بانكانه به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره دوورخرانه‌وه.
وتیشی كه دوای دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و 7 بانكه، ئێستا چاودێرییه‌كی توند له‌سه‌ر 35 بانكه‌كه‌ی دیكه هه‌یه كه به‌شدارن له مامه‌ڵه‌كردن به نرخی دۆلار له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق.
وتیشی دابه‌زینی 20 دۆلار له نرخی نه‌وت وایكردوه كه حكومه‌تی نوێی عێراق جدی بێت له كۆنترۆڵكردنی به‌های دۆلار، چونكه حكومه‌ت به‌ڵێنی داوه به هاوڵاتیان كه ژیانیان باشتر بكات.
ئاماژەی بەوەشدا "زیادكردنی 50 دینار له‌سه‌ر نرخی دۆلار، واته بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر له بودجه‌دا، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی حكومه‌تی نوێیه، حكومه‌تیش له رابردودا به‌ڵێنی دابوو نرخی دۆلار دابه‌زێنێت به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌یه و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت تا ئه‌وكاته به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.".