"هاوپەیمانی ئەنبارى یەکگرتو" بەبەشداری شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پێكهێنرا
  2022-12-17       1095       


رکابەرەکانی محه‌مه‌د حەلبوسی، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق هاوپەیمانییەکی نوێیان به‌ناوی‌ "هاوپەیمانی ئەنباری‌ یەکگرتو"  پێكهێناو حزبه‌كه‌ی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی "تەریقەتی قادری کەسنەزانی "یش به‌شداره‌.

ئوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە هەریەک لەهاوپەیمانی ئەنبار، حزبی تەریقەتی قادری کەسنەزانی و هاوپەیمانی نیشتیمانی، هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسییان بەناوی (هاوپەیمانی ئەنباری یەکگرتو) پێکهێناو رایانگەیاند، محەمەد حەلبوسی کە لەئێستادا سەرۆکایەتی گەورەترین پۆستی سوننەکان لەعێراق دەکات "لە بڕیاردانیدا تاکڕەوی دەکات و زیاتر بیر لەبەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە".

هاوپه‌یمانییه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئەوان خۆیان بە نوێنەری راستەقینەی هۆزەکان، رۆشنبیر و گەنجانی ئەنبار دەزانن، هەروەها دەیانەوێت بەشداربن لە بڕیاری سیاسی، ئەویش دوای نائومێدبونیان لە هاوبەشی لەگەڵ حزبی حکومڕان (تەقەدوم) لە ئەنبار.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×