2022-12-18   674     
لیژنەی گەیاندنو پەیوەندییەکانی پهرلهمانى عێراق ئاشكرایدهكات، تائێستا كۆمپانیاكانى ئینتهرنێت پابهندى بڕیارهكهى حكومهت نهبون بۆ كهمكردنهوهى نرخى كارتهكانیان، هۆشداریدهداتو داوادهكات، "پێویستە بەدواداچونى جدى بكرێتو ئەوانەی پابەندنابن سزای دەستبەجێیان بەسەردابسەپێنێتو مۆڵەتی کارکرندیان لێوەربگیرێتەوە".
ئاوێنه: ڕایدهگهیهنێت، وەزارەتی گەیاندنی عێراق بەرپرسە لەناچارکردنی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەشداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزارییەکان و سەپاندنی سزا بەسەر ئەوانەی پابەندنابن، دهشڵێت:"بهتایبهتیش ئهو کۆمپانیایانهى ئینتەرنێت كه تائێستا پابەندی بڕیاری حکومەت بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت نەبون".
زوهرە جەباری سەرۆکی لیژنەی گەیاندنو پەیوەندییەکان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "شکستی ڕاستەقینەی بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت لەجێبەجێنەکردنی بڕیارەکە لەلایەن خاوەنی بورجەکانی ئینتەرنێتدا خۆی دەبینێتەوە".
دهشڵێت:"هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو لایەنەی بڕیارەکەی دەرکردوە بەشێوەیەکی باش بەدواداچونی نەکردوەو ئەو سزایەی وەزارەتی گەیاندنو دەستەی گەیاندنو پەیوەندییەکان دوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل باسیان لێوەدەکرد، جێبەجێیان نەکردوە".
جەباری داوای لەوەزارەتی گەیاندنی عێراق کردوە بەجدی بەدواداچون بۆ بابەتی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت بکەنو کۆمپانیاکان ناچاربکەن پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەکەبن، بۆئەوەش پێویستە تیمی مەیدانی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بکاتو ئەوانەی پابەندنابن سزای دەستبەجێیان بەسەردابسەپێنێتو مۆڵەتی کارکرندیان لێوەربگیرێتەوە.