مردن بە كۆرۆنا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
  2022-12-19       417       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراونەتەوە و ئاشكراشیی دەكات، تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆیان كوتاوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئامارێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەم هەفتەیەدا 16 هەزار و 860 پشكنینی تایبەت بە نەخۆشی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 321 كەس تووشی پەتاكە بوون و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی (كۆڤید19)ەوە تاوەكو ئێستا 2 ملیۆن و 465 هەزار و 107 كەس تووشی پەتاكە بوون، بەڵام 2 ملیۆن و 439 هەزار و 79 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكات ڕێژەی 98.9%ی تووشبووان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تا ئێستا 11 ملیۆن و 335 هەزار و 399 كەس ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە لە هەرسێ‌ جۆری (فایزەر، ئەسترازینیكا، سینۆفارم).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×