لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەكرێت
  2022-12-19       453       

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق داوا دەكەن دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەنجام بدرێت.

ئاوێنە: 18 پەرلەمانتاری عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە ئیمزایان كردوە، داوایان كردوە، دانیشتنێكی نائاسایی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان ئەنجام بدرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕوی لە بەرزبونەوە كردوەو ئێوارەی ئەمڕۆش لە كاتی داخستنی بازاڕ لە سلێمانی، 100 دۆلار بە 151 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی دا كە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی كاتییەو لە ئەنجامی گۆڕانكاریی بوە لە میكانیزمی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوەو حكومەت پابەند دەبێت پە پشتیوانیكردنی جێگیربونی نرخی دۆلار.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×