ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندە کوردییەکەی پاریس، لەسەر داوای پزیشك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هەڵوەشێندرایەوە و تا کاتی باشبونی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ناکرێت.
ئاوێنە: داواكاری گشتی پاریس رایگەیاند: ئه‌و پزیشكه‌ی پشكنینی بۆ هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 69 ساڵه‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌حمه‌د كایا له پاریس كردوه، گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌ندروستی هێرشبه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا ناگونجێت، هەربۆیە هێرشبه‌ره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی و لە ژێر چاودێری پۆلیسدایە.
داواکاری گشتی شارەکە وتوشیەتی،" ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی ڕێگه‌ی پێبدات له‌لایه‌ن دادگاوە لێكۆڵینه‌وه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت".
پێش راگەیاندنی ئەو بڕیارەی داواکری گشتی، وەزیری دادی فەرەنسا لەگەڵ نوێنەری رێکخراوە کوردییەکان کۆ بوەوە و پشتیوانی فەرەنسای بۆ دوپاتکردنەوە.
ھێرشبەرەکە کەسێکی فەڕەنسییە و ناوی ولیام ئێمی-ە تەمەنی 69 ساڵە و کەسیکی راستڕەوە، دوای ئەنجامدانی هێرشەکە بۆسەر ناوەندە کوردییەکە لەلایەن گەنجێکی کوردەوە دەستگیرکراوە کە بە دەمانچەکەی ویلیا‌م بریندارکرابو.