له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌سه‌ر كافتریایه‌ك و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران.
ئاوێنە: به‌پێی زانیاریی میدیاكانی توركیا ته‌قه‌كردنه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه بووه کە خزمی یەکترن و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندارە.
شه‌ڕه‌كه لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ، لە ناوچەی ماماکی شاری ئەنقەرە روویداوه و به دیاریكراوی له‌ناو كافتریایه‌كی ناوچه‌كه‌دا بوه.
پۆلیسی توركیا هۆکاری هێرشه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردوه‌و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوە.