ئيسرائیل ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر ئێران دەكات
  2023-01-03       490       

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل وەك ئامادەكاری بۆ هێرشێكی گریمانەكراو بۆ سەر ئێران داوای زیادكردنی بودجەی وەزارەتەكەی كردووە.

ئاوێنه‌: دامەزراوەی میدیایی حكوومی ئیسرائیل، هەواڵێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە كە تیایدا پشتی بە زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی ئەمنیی كە ناوی ئاشكرانەكردووە، بەستووە.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ داوای زیادكردنی بوودجەی وەزارەكەی بە بڕی ١٠ ملیار شیكڵ (٢،٨ ملیار دۆلار) كردووە، ئەمەش بە مانای زیادكردنی لەسەدا ١٢ی بوودجەی ئێستای وەزارەتی بەرگریی دێت.

لە هەواڵەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی، داواكارییەكی لەو شێوەیە بەهۆی ئامادەكاریی بۆ هێرشێكی سەربازیی گریمانەكراو دژی ئێران و ئەو كەمبوونەوەیە لە بوودجەی وەزارەتەكەدا دێت كە لە هەڵاوسانەوە سەرچاوەی گرتووە. ئاماژە بەوەشكراوە داواكاری زیادكردنەكە “هێندەی ئەوەی كە واقیعی نەبێت” زیادەڕەویی تێدا كراوە.

لەنێو ئامانجەكانی ئەو حكوومەتەی كە سەرۆكوزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهۆ بەمدواییانە پێكیهێنا، رێگرییكردن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×