سەڵاحەددین دەمیرتاش داوای لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا ده‌كات به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن
  2023-01-20       522       

سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەڕێگای تویتێکەوە داوای لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا کردووە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە کاری بەیەکەوەیی بکەن، بۆئەوەی داوای کردووە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) جڵەوی ئەو کارە بگرێتەئەستۆ.

ئاوێنه‌: لە تویتەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: ئاسایشی هەڵبژاردن لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و تا مەراسیمی سوێندخواردن بەردەوام دەبێت، پێویستە هەر سێ هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن دەست بە کارکردن بکەن بۆ ئەوەیئاسایشی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکەن. ئەوە دەکەوێتە سەر پارتی گەلی کۆماریخواز کە سەرکردایەتی ئەم کارە بکات.

لەوەڵامی لێدوانێکی پێشووتری سلێمان سۆیڵوی وەزیری ناوخۆی تورکیا کە وتبووی "ئاسایشی هەڵبژاردنەکان ئەمانەتێکە لای ئێمە" دەمیرتاش دەڵێت: هەرئەمە وایکردووە ئەو بابەتە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان گرنگترین بابەت بێت، دەبێت هەموو بکەرە سیاسییەکان مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بکەن و نابێت ئاسایشی هەڵبژاردنەکان بۆئەوان لێبگەڕێین".

لەماوەی رابردوودا کەمال کڵیچدار ئۆغڵووی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) راگەیاندبوو، ئەگەر بێت و لەماوەی هەڵبژاردنەکاندا رووداوی ئەمنیی ڕووبدەن، ئەوە کۆمپانیای ئەمنیی "سادات" کە سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە، بەرپرسە لە ڕێکخستنی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×