سەرۆک وەزیرانى نیوزلەندا: ناتوانم وڵات بەڕێوەببەم و دەستلەکار دەکێشمەوە
  2023-01-20       802       

 جاسیندا ئاردرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ئاشکرایکرد، بەنیازە مانگی داهاتوو دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاپرسییەکان دەریانخستووە کە ئاستی جەماوەری پاشەکشەی کردووە.

ئاوێنە: لەمیانەى وتارێکدا بۆ  ئەندامانی پارتی کرێکارانی  کەخۆشی سەر بەو پارتەیە دەڵێت: "ئەو تواناو وزەیەم نیە بۆ ئەوەی تاوەکو چوار ساڵی تر لەپۆستەکەمدا بمێنمەوە.

ئاردرن کە لە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆکایەتی حکومەتێکی هاوپەیمانی دەکات پێش ئەوەی پارتەکەی بەرەو سەرکەوتنێکی گەورە ببات لە هەڵبژاردنەکاندا کە سێ ساڵ دواتر بەڕێوەچوو، ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریانخست کە ئاستی جەماوەری خۆی و پارتەکەی بە هەمان شێوە دابەزیوە.

لە چارەکی دووەمی ساڵی ڕابردوودا هەڵاوسان لە نیوزلەندا خێراتر بوو، زیاتر لە چاوەڕوانییەکانی ئابووریناسان، بەجۆرێک گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٣٢ ساڵدا، هەروەها داتاکانی حکومەت لە ویلنگتۆن دەریدەخەن کە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ٧.٣% بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا ٦.٩% بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×