رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا 52 ھاووڵاتیی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون.
ئاوێنە: بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2022 دا، 52 ھاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی تری ئێران لە سێدارە دراون و تا ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان ئاشکرا بووە. بە بەراورد بە ساڵی رابردووش ئامارەکە 8% زیادیکردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە لەھەریەکەیان نۆ حاڵەت تۆمارکراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی لە ئیلام و کەرەجیش ههشت حاڵەت و لە کرماشان شهش، لە ئەراک پێنج، سنە چوار حاڵەت تۆمارکراون.