كاره‌بای سلێمانی شێوازی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌بای له‌به‌رده‌م ماڵه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه ئه‌و كارمه‌نده‌ی دێته به‌رده‌م ماڵه‌كان هێله‌گی تایبه‌تیان له‌به‌ردایه كه لۆگۆی وه‌زاره‌تی كاره‌بای له‌سه‌ره، ده‌شڵێت: "پاره‌ی قه‌رز له كه‌س وه‌رناگیرێت".
ئاوێنە: له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەکەینەوە کە لەئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەی کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان، هاووڵاتیان دەتوانن لەبەردەم ماڵەکانیاندا پارەی کارەبا بدەن".
ده‌شڵێت: "تکایە بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسوڵەی کارەبا بەهیچ کەسێکی تر نەدەن".
نیشانه‌كان ئه‌مانه‌ن:
کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.
ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.
كاره‌بای سلێمانی ئه‌وه‌شی توه: "وەرگرتنی پارەی کارەبا لای ماڵەکان وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاووڵاتیان کە خۆیان نەچن بۆ بنکەکانی پارەدانی کارەبا، هەروەها کەڵەکەنەبوونی قەرزی کارەبا".
ده‌شڵێت: "هاووڵاتیان ئاگاداردەکەین کە لەئێستادا تەنیا پارەی خەرجی مانگانەی کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، هه‌ر کەسێکیش خۆی بیەوێت دەتوانێت قەرزی کارەباکەی هەمووی یان بەشێوەی قیست بدات".