سعودیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیارى کرد
  2023-01-24       1122       

سعودیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٣ دیاریی کرد، بەگوێرەی زانایانی بواری فەلەکناسی یەکەم رۆژ دەکەوێتە ٢٣ی ئازار.

ئاوێنە: رۆژنامەی سەبقی سعودی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوار شەممە ٢٢ی ئازار تەواوکەری مانگی شەعبان بێت، رۆژی پێنج شەممەش ٢٣ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.

بەپێى پێشبینى فەلەکناسانى سعودیە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ٢٣ی ئازار دەستپێدەکات، بەو پێیە ئێوارەکەی ٥:٥٤ خولەک خۆر ئاوا دەبێت، هەر بۆیە بینینی مانگ بە چاوی ئاسایی ئاسان نابێت و نابینرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×