ئازەربایجان تەواوی كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە تاران دەكشێنێتەوە
  2023-01-27       456       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و بەرپرسی ئەمنی باڵیۆزخانەكە كوژراو دو پاسەوان برینداربون، هەردو ئاژانسی فرانس پرێس و رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە باكۆ تەواوی كارمەندانی باڵیۆزخانەكەی لە تاران دەكشێنێتەوە.

ئاوێنە:  ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندوە، ئازەربایجان، ئێران بە بەرپرسی هێرشە چەكدارییەكەی ئەمڕۆ دەزانێت و لە ئێستادا خەریكی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكەیەتی و كارمەندەكانی دەباتەوە.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجانەوە وتویەتی، وەزارەتەكەیان پێشتر داوای لە ئێران كردوە ئاسایشی باڵیۆزخانەكەیان لە تاران بەهێزبكەن، بەڵام تاران لەوبارەیەوە گوێی نەداوەتە داواكەیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×