بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆببنه‌وه.
ئاوێنە: سۆران جه‌مال تاهیر، وته‌بێژی یه‌كێتی له لێدوانێكدا ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی دوپاتكرده‌وه.
وته‌بێژی یه‌كێتی وتیشی: "هه‌ردولا له باره‌ی پرسه‌كانه‌وه بۆچونی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام گرنگه به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كان دابنرێت".
له‌وباره‌وه عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ئێمە دو حیزبی بەرپرسیارین، ئەرکی ئەو قۆناغە و ئەزمونی هەرێمی کوردستان‌مان لە ئەستۆدایە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر ناکۆکیشمان هەبێت خاڵی هاوبەشمان زۆرە، هەوڵدەدەین بە خاڵە هاوبەشەکانمان دەستپێبکەین و ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین".
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی ناكۆكییان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس هه‌یه، به‌ڵام كوژرانی عه‌قید هاوكار جاف، ئه‌فسه‌ری دژه‌تیرۆر له شاری هه‌ولێر له 7-10-2022، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دو حزبه‌ی ته‌واو گرژكرد و هه‌ردولا كه‌وتنه تۆمه‌تباركردنی یه‌كدی و هه‌ستیارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر زیاتر بون، به‌وهۆیه‌وه له ئۆكتۆبه‌ری 2022ـه‌وه‌وه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نه‌كردوه.