تورکیا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات گەشت بۆ ئەوروپا و ئەمریکا نەکەن
  2023-01-29       1332       

دوای هۆشدارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هاوڵاتییەکانیان لە گەشتنەکردن بۆ تورکیا بەهۆی مەترسییەکانی هێرشکردن، ئەمڕۆ ئەنقەرە داوای لە هاوڵاتییەکانی کرد گەشتنەکەن بۆ ئەمریکا و ئەوروپا.

ئاوێنە:  هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی خۆی لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا، ئەوەش وەک وەڵامێکە بۆ هۆشدارییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە “ئەگەری هێرش” لە تورکیا و گەشتنەکردن بۆ ئەو وڵاتە.

ئەمریکا و وڵاتانی گەورەی ڕۆژئاوا ئامۆژگاری هاوڵاتییەکانیان کرد کە بەشداریی بۆنە بەکۆمەڵەکان نەکەن، هەروەها خۆیان لە شوێنە گەشتیارییە قەرەباڵغەکان لە تورکیا بەدوور بگرن .

ئەم هۆشدارییانە دوای پەرەسەندنی گرژییە دیپلۆماسییەکان هاتبوون کە پەیوەندییان بە ڕەتکردنەوەی ڕێگەدان بە سوید و فینلەندا بۆ ئەندامبوون لە رێکخراوی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەلایەن تورکیاوە هەبوو.

ئەو ئاڵۆزییانەش دوای ئەوە هات کە کەسێکی راستڕەو لە سوید لەبەرامبەر باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید قورئانێکی سوتاند وەک پیشاندانی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەنقەرە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×