ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان زانیاریی گرنگ‌و نه‌بیستراو له‌باره‌ى وه‌زیره كورده‌كه‌ى به‌ریتانیاوه ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و وه‌زیره كورده‌ى به‌ریتانیا هه‌ر كاتژمێرێك 1200 دۆلارى له‌نه‌وتى كوردستان ده‌ستكه‌وتوه".
ئاوێنە: عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"کاک نەدیم زەهاوی، لەسەر حسابی نەوتی کوردستان (کێڵگەی شێخان) بۆ هەر کاتژمێرێک 1200 (هه‌زارو 200 دۆلار)ی وه‌رده‌گرت".
له‌و زانیاریانه‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، "زەهاوی 1.3 ملیۆن پاوەندی لەكۆمپانیایەكی نەوت دەستكەوتوە لەكاتێكدا كە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بوە، بەڵام توانیویەتی داهاتەكانی ئیشی دوەمی بەشاراوەیی بهێڵێتەوە لەژێر پەردەی كاری پەرلەمانتارییدا".
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "نه‌دیم زه‌هاوى لەگەڵ كۆمپانیای (گاڵف كیستۆن) كە لەكێڵگەی نەوتی (شێخان) لەكوردستان کاردەکات، بۆ هەر كاتژمێرێك بڕی هه‌زارو 200 دۆلار وەرگرتوە، کۆی ئەم پارەیه‌ش کۆمپانیاکە لەنەوتی کوردستانی وەرگرتۆتەوە".
نه‌دیم زەهاوی لەتەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردوەو وەک خۆی باسیكردوه، ئەوکات توانای قسەکردنی بەزمانی ئینگلیزیش نەبوە.
زەهاوی پێشئەوەی وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربێت، وەزیری پەروەردە بوە، ئەو ساڵی 2010 متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێناو بوو بەئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.