ئەردۆغان بە “ناتۆ” هەڕەشە لە سوید دەكات
  2023-01-30       675       

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، هەڕەشە لە سوید دەكات بەوەی رێگری دەكەن لە بوونی بە ئەندامی ناتۆ.

ئاوێنە: كاردانەوەكانی سووتاندنی قورئان لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەردەوامن، تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، بەهۆی كاردانەوەكانی توركیا بەرامبەر بەو رووداوە، وتووێژەكانی بوونی وڵاتەكەی بە ئەندامی ناتۆ رادەگرن.

لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی سویددا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی لەبارەی بوونی فینلەندا بە ئەندامی ناتۆ رەنگە بڕیارێك بدات كە سوید شۆكبكات.

ئەردۆغان وتی، “ئەگەر دۆخەكە وا بخوازێت، دەكرێت پەیامێكی جیاواز بدەین بە فینلەندا كە سوید شۆكبكات”، وەك ئاماژەیەك بۆ وەرگرتنی فینلەندا لە ناتۆ و رەتكردنەوەی داواكاریی سوید، كە هەردوو وڵاتەكە پێكەوە هەوڵی بوون بە ئەندامی هاوپەیمانێتییە سەربازییەكەی ئەوروپا دەدەن.

سەرۆكی توركیا دووپاتیشیكردەوە كە چیتر نابێت ستۆكهۆڵم چاوەڕوانی ئەوە لە ئەنكەرە بكات لەبارەی بوونی سوید بە ئەندامی ناتۆ هەنگاوبنێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×