سەرۆك کۆماری پێشوی‌ ئێران بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌: ملکەچی ئیرادەی خەڵک بن
  2023-02-05       485       

محەمەد خاتەمی، سەرکردەی ریفۆرمخوازەکان‌و سەرۆك کۆماری پێشوی ئێران داوا لەده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كات كه‌ "ملکەچی ئیرادەی خەڵک بن".

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەواڵی "ئیعتیماد"ی نزیک لەریفۆرمخوازەکان، خاتەمی بەبۆنەی ٤٤هه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

خاتەمی لەراگەیەندراوەکەدا ده‌ڵێت، دەسەڵاتی ئێران هیچ مەیلێكی نییه‌ بەئاراستەی هەنگاونان بەرەو ریفۆرم... لەم دۆخەدا پێویست ناکات پێشنیاری ریفۆرمخوازی بکرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەمڕۆ ئەو شتەی لە ئارادایە، بە گشتی ناڕازیبونێک لەناو کۆمەڵگه‌دا بڵاوبووەتەوە. هەڵەی دەسەڵات ئەوەیە کە ناڕەزامەندی خەڵکی بۆ دڵخۆشکردنی چینێکی بچووک کە بە دڵسۆزی خۆی دەزانێت، دەبێتە هۆکاری ونبوونی هیواکان بۆ داهاتوویەکی باشتر".

خاتەمی، بانگەشەی ئەوەی کردووه‌ کە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات کە "کۆماری ئیسلامی"یەو دەستەواژەی "کۆماری" گوزارشت لە بەشداریکردنی گەل لە دەسەڵات دەکات بە کرداری دەرکراوەو ده‌ڵێت، دەسەڵات لەمپەری لە بەردەم سیاسەتمەدارانی ریفۆرمخواز داناوە و ئەو بزووتنەوەیە ئێستا گەیشتووەتە رێگایەکی داخراو.

ئه‌و سەرکردەیه‌ی ریفۆرمخوازەکان ئەوەشی خستۆتەڕو کە هەرزانترین و بەسودترین رێگا بۆ ئەوەی وڵاتەکە لەو قەیرانە سیاسییە دەرچێت کە تێیدایە "بناغەی ناڕەزایەتییەکان بەئاراستەی چاکسازیی لەهەڵوێست و هەڵسوکەته‌كانه‌وه‌ بنیاتبنرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×