ژمارەی ئەوانەی لە بومەلەرزەكەی توركیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 1651 كەس بەرزبوەوە
  2023-02-06       459       

وەزیری تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ لە توركیاو باكوری كوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزارو 651 كەس و 11 هەزارو 119 كەسیش برینداربون.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.7 پلە بەپێوەری رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند، بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 7.6 پلە بەپێوەری رێختەر ئەو ناوچەیەی باكوری كوردستانی هەژاندەوە.

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا، ئەمشەو دوشەممە، ئاشكراشیكرد، سێ هەزارو 471 خانو و باڵەخانەش بەهۆی بومەلەرزەكەوە داڕوخاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×