ئێران تەنها لەگەڵ پێنج وڵات راستەخۆ بازرگانیی دەکات
  2023-02-07       694       

ژوری بازرگانیی ئێران ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی تەنها بازرگانیی لەگەڵ پێنج وڵاتی جیهاندا هەیە و ئەندامێکی ژوری بازرگانیی دەڵێت؛ ژاپۆن سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران رادەگرێت.

ئاوێنه‌: بەهرام شەکوری، ئەندامی ژوری بازرگانیی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر تاران، ئاستی بازرگانیی وڵاتە زۆر دابەزیوە و لە ئێستا تەنها لەگەڵ پێنج وڵات بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکرێت.

بە وتەی شەکوری، ئێران لە ئێستادا راستەوخۆ لەگەل (چین،ئیمارات، تورکیا،عەممان، ئیمارات) ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دەکات.

ئەو ئەندامەی ژوری بازرگانیی ئێران هۆشداریشی داوە بەهۆی پەیوەندییەکانی ژاپۆن و ئەمریکا ، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و ژاپۆنیش راگیرێت.

بڵاوبونەوەی ئەو لێدوانە لە کاتێکدا عێراق زیاترین کاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بە وتەی بەرپرسانی تارانیش عێراق دوەم وڵاتە کە دوای چین زیاترین کاڵای لە ئێرانەوە بۆ هەناردە دەکرێت.

بەهۆی ئەوەی ئێران تا ئێستا پابەندی سیستیمی (FATF) جیهانی بۆ بەرەبگاربونەوەی سپیکردنەوە دراو نابێت وڵاتانی جیهان ناتوانن بە راستەوخۆ بازرگانیی لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×