ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهای 100 دۆلاری بە 130 هەزار دینار پەسەندكرد
  2023-02-07       702       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیاری بانكی ناوەندیی پەسەندكرد بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار، بەشێوەیەك كە 100 دۆلاری ئەمریكی ببێتە 130 هەزار دیناری عێراقی، پاش ئەوەش بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی دراوی ناوخۆدا لەبەرامبەر دینار هاڕەی كرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، پێشنیاری بانكی ناوەندیی بۆ دەستكاریكردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار لەبەرامبەر بە دینار پەسەندكردوە بەشێوەیەك كە هەر دۆلارێك بەرامبەر بە 1300 دینار، واتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار بێت.

دوای بەدوای بڵاوبونەوەی بڕیارەكەش نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی دراوی ناوخۆی هاڕەی كرد، بەشێوەیەك لە بۆرسەكانی بەغدا لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×