بانكی ناوەندیی عێراق: دەستدەكەین بەفرۆشتنی دۆلار بە 1300 دینار
  2023-02-07       589       

بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە سبەی چوارشەممەوە دەست دەكەن بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی رەسمییە نوێیەكەی كە بۆ هەر دۆلارێك 1300 دینارەو دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە رێكارەكان تا نرخی دۆلار جێگیر دەبێت.

ئاوێنە: بانكی ناوەندیی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە سبەینێوە بانكەكەیان دەست دەكات بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخە رەسمییە نوێیەكە، كە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكراوە كە بۆ هەر دۆلارێك 1300 دینارە.

جەختیشی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە رێكارو هەنگاوەكانیان تا بەهای دۆلار جێگیردەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی نرخەكان لەم شوێنانە بەم شێوەیە دەبن:

نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ بانكەكان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانكەكان و دامەزراوە داراییەكاندا: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×