ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەكانی توركیاو سوریا هەشت هەزار كەسی تێپەڕاند
  2023-02-08       253       

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكان كە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاو سوریاوە بڵاوكراونەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەكانی ئەو دو وڵاتەدا بۆ زیاتر لە هەشت هەزارو 200 كەس بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تا سەعات 6:15 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەكە لەو وڵاتە گەیشتۆتە 6 هەزارو 234 كەس و هەروەها 37 هەزارو 11 كەسیش برینداربون.

هاوكات بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی سوریا، بەرگری شارستانی ئیدلیب، دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەریی خۆسەر، كە ئەمڕۆ بڵاوكراونەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە سوریا گەیشتۆتە 2 هەزارو 98 كەس و هەروەها زیاتر لە 41 هەزارو 6 كەسیش برینداربون.

بەوپێیەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە بومەلەرزەكانی هەردو وڵات تا ئێستا گەیشتۆتە 8 هەزارو 332 كەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×