ناوەڕۆكی كۆبونەوەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق
  2023-02-09       574       

سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار، رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی دادگاكە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراقە بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە یان هەر هۆکارێکی تر.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، پێشوازی لە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پێویستی پاراستنی دەستور وەک زامنکاری ماف و ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و سەروەری یاساو پاراستنی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتیان كرد بە شێوەیەک کە گەرەنتی بەشداریی هەموان بکات لە پیادەكردنی مافە مەدەنی و سیاسییەکانیان، لەوانەش مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و خۆکاندیدکردن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ڕونیکردەوە، "ئامانجی سەرەکی کاری دادگاكە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی عێراقە بەبێ گوێدانە ئایین، نەتەوە یان هەر هۆکارێکی تر، لەگەڵ پێویستی پاراستنی سیستمی دیموکراسی، پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و هەروەها پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و مومارەسەكردنی دەسەڵاتە دەستورییەكان لەلایەن دامەزراوە فیدراڵییەكانەوە بەپێی بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ دەستەبەرکردنی بونیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی مۆدێرن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×