دەستەی نەزاهەی عێراق: بەڕێوەبەری پێشوتری بانكی بازرگانی عێراق لە ئیمارات دەستگیركرا
  2023-02-09       1092       

دەستەی نەزاهەی عێراق دەستیگركردنی حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری پێشوتری بانكی بازرگانی عێراقی لە ئیمارات راگەیاند كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە.

ئاوێنە: دەستەی نەزاهەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە حەمدیە جاف، بەڕێوەبەری پێشوی بانكی بازرگانی عێراق، لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لەلایەن دادگاوە حوكم دراوە بەڵام بۆ وڵاتی ئیمارات هەڵهاتبو و ئەمڕۆ لەو وڵاتە دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە فەرمانگەی گەڕاندنەوەی سەربە دەستەكەیان، پێشتر چەند دۆسیەیەكی گەڕاندنەوەی لەدژی حەمدیە جاف رێكخستوە كە ژمارەیان 17 دۆسیە بوەو پێشكەشی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردون بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ ئیمارات بەمەبەستی رادەستكردنەوەی حەمدیە جاف بەڕێگەی دیپلۆسی.

بەپێی قسەی دەستەی نەزاهە، حەمدیە جاف لەو كاتەی كە بەڕێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراقی بوە، بەبڕی یەك ملیارو 116 ملیۆن و 24 هەزارو 788 دۆلاری ئەمریكی و 90 ملیارو 786 ملیۆن و 20 هەزارو 500 دیناری عێراقی، زیانی بە دارایی گشتی عێراق گەیاندوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو بڕە پارەی زیانانە، لە بڕیارەكانی سزادانی ئەو هەڵاتوەدا دیاریكراون كە لەلایەن دادگا تایبەتمەندەكانەوە دژی ناوبراو دەرچون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×