ژماره‌ی‌ گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی تورکیاو سوریا 22 هه‌زار كه‌سی‌ تێپه‌ڕاند
  2023-02-10       339       

ژماره‌ی‌ گیانلەدەستدان به‌هۆی‌ بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەمەی رابردوی‌ تورکیاو سوریا 22 هه‌زار كه‌سی‌ تێپه‌ڕاند.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی روداوەکتوپڕەکان‌و کارەساتەکانی تورکیا نوێترین ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربونی روداوی بومەلەرزەکەی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەبومەلەرزەکە گیانیانلەدەستداوە بۆ 18 هەزارو 342 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٧٤ هەزارو 242 کەس بەرزبووەتەوە، هه‌روه‌ها دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌، تا ئێستا هەزار و 509 بومەلەرزەی دیکە لەناوچەکەی داوەو 75 هەزارو 780 کەسیشیان رزگارکردووە.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، روانەگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیالەدەستداوە لەو وڵاتە بۆ چوار هەزار کەس بەرزبووەتەوەو ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە پێنج هەزارو 245 کەس.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەی رابردو 2023/2/6، بومەلەرزەیەکی‌ به‌هێز بەگوڕی 7.7 پله‌ به‌پێی‌ پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ باكورو ڕۆژئاوای‌ كوردستان‌و توركیای‌ هه‌ژاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×