سەرۆک کۆمار : هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ پێکهێنانەوەی دادگای فیدراڵی
  2023-02-10       697       

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵەکان چڕبوونەتەوە بۆ پێکهێنانەوەی دادگای فیدراڵی، چونکە لە سەرەتای پێکهێنانیدا بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ پێکهێنانیدا بەو فۆڕمە نەبوون.

ئاوێنه‌: شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەگەڵ د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووینەتەوە و چەند پرسێکمان تایبەت بە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و پرسی کورد تاوتوێکردووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان خراوەتە بەرباس و سەرۆککۆمار باسیلەوەکردووە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانەوەی دادگای فیدراڵی لەلایەن لایەنە سیاسییەکان چڕبوونەتەوە، بەو پێیەی لەسەرەتادا بەشێکی زۆر لە لایەنەکان، لەگەڵ پێکهێنانی دادگای فیدراڵی بەو فۆڕمەی ئێستا نەبوون".

راشیگەیاندووە:" لەگەڵ سەرۆککۆمار گفتوگۆمان دەربارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی کردووە، کە ئێستا هەوڵ هەیە بەپێی ماددەی ٦٥ی دەستووی عێراق و پێکهێنانەوە دادگای فیدراڵی بەپێی ماددەی ٩٢ی دەستوور".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×