دوای به‌رده‌وامبونی بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته له‌سه‌ر مانگرتن‌و له‌ده‌ستدانی به‌شی زۆری جه‌سته‌ی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران فەرهاد مەیسەمی، چالاكوانی مەدەنییان ئازاد كرد.
ئاوێنه: فەرهاد مەیسەمی له‌ساڵی ٢٠١٨ بەشداری لەكەمپینێك دژی حیجابی زۆرەملێ كردبوو، بەوهۆیەوە دەستگیركراو ماوه‌ی چوار ساڵ بو له‌زینداندا بو، ئەو چالاكوانە دوو هەفتە بەر لەئێستا، مانگرتنی لەخواردن ڕاگه‌یاندبو، داوای ئازادكردنی ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئێرانی ده‌كرد.
بڵاوبونەوەی وێنەكانی فەرهاد مەیسەمی، كە ئاماژەبون بۆ لەدەستدانی كێشی جه‌سته‌ی بەڕێژەیەكی بەرچاو، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ژمارەیەك لەكەسایەتی و ڕێكخراوەكان، داوایانلێكرد مانگرتنەكەی بشكێنێت.
لەوەڵامی ئەو داواكاریانە فەرهاد مەیسەمی، جەختی لەداواكارییەكانی كردبوەوە، كە بریتیبون لەڕاگرتنی سەپاندن و جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەران، ئازادكردنی شەش چالاكوانی مەدەنی و ڕاگرتنی ئازاردانی ئەو كەسانەی دژی حیجابی زۆرەملێن و ڕاشیگەیاندبو، ئەو ئامانجانە تەنیا لەسایەی هەوڵی بەكۆمەڵ و پێداگری هەمووان دێنەدی.