دادگای بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچە مۆدێلێکدا سەپاند
  2023-02-12       951       

دادگای بەغدا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچەمۆدێلێکدا سەپاند کە بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبارکرابوو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی دادوەریی رایگەیاند دادگای کەتنی کەرخ بڕیاری دا سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەر کچەمۆدێک عەسەل حوسامدا بسەپێنێت.

روونیشیکردەوە کە بڕیارەکە دوای وەرگرتنی وتەی عەسەل بووە، کە تۆمەتباربوو بە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئاست نزم.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بابەتی ئاست نزم بڵاودەکەنەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکی ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد، لە نێویشیاندا ئەم فەهد، عەسەل. سەعلوسە و حەسەن سەچمە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×